بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ کاره‌که‌ت نه‌گات ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بە


زۆربوونی کار و دروستبوونی په‌ستانی زۆر له‌سه‌رت لەشوێنی کارەکەت، تووشی جۆرێک له‌ بێتاقه‌تی و خه‌مۆکی ده‌بیت، ره‌نگه‌ زۆر جار زیانت پێبگه‌یه‌نێت و تەواو ماندوو بیت و سه‌رنجت له‌سه‌ر کاره‌که‌ت نه‌مێنێت.

بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌تە نەخوازراوە‌ نه‌بیت و دواتر زیان به‌ کاره‌که‌ت بگه‌یه‌نێت، ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بە:

1-هه‌وڵبده‌ ئامانجی سه‌ره‌کیت دیاریبکه‌یت له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی کاری رۆژانه‌، دواتر په‌یوه‌ستی بکه‌یته‌وه‌ به‌ ئامانجه‌کانی هه‌فتانه‌وه‌.

2-سه‌رچاوه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌موو کارێک یاسایه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌پێش ده‌سپێکی هه‌موو کارێک دانانی یاسایه‌کی رێکوپێک پێویسته‌.

3-کاتێک داده‌نیشیت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌که‌یت، پێویسته‌ دوای ئه‌وه‌ی ئامانج دیاریده‌که‌یت، بیر له‌ خواست و ویسته‌کانت بکه‌یته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت بۆ ئه‌م کارە‌ ده‌که‌یت ئایا بیرکردنه‌وه‌کانت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خواست توانا و ویست و چالاکیه‌کانته‌؟

4-سوودی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارده‌ور و هاوکاره‌کانت بکه‌یت ده‌رباره‌ی کاره‌که‌ت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ که‌سانی باشدا واتا ئه‌و که‌سانه‌ی هانت ده‌ده‌ن و یارمه‌تیت ده‌ده‌ن تا سه‌رکه‌وتوو بیت و دووربکه‌وه‌ره‌ره‌ له‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بدۆڕێیت له‌ کاره‌که‌تدا.

5-زۆر دانیشتن له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ت زیانی هه‌یه‌، هه‌وڵبده‌ له‌نێوانی کاره‌که‌تدا جار جار بجوڵێیت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی بێزاری نه‌بیت، مێشک ئارام بێتەوە.

6-سه‌رنجی ئامانجه‌که‌ت و کاره‌که‌ت بده‌ هه‌وڵه‌کانت چڕبکه‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی مەبەستە به‌ ئه‌نجام بگات، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کت هاته‌ ڕێ ئاساییه‌ له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنیه‌وه‌ یان هه‌ر رێگایه‌کی تر بپرسیت و چاره‌سه‌ری بکه‌یت.

7-هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ له‌کاتی حه‌وانه‌وه‌دا ئه‌و جێگه‌یه‌ بگۆڕه‌ که‌ لێی دانیشتوویت و بچۆره‌ ده‌ره‌وه‌ تا هه‌وایه‌ک هه‌ڵبمژیت.


8-له‌ نێوه‌ندی کاره‌که‌تدا قسه‌ی خۆش و پێکه‌نین ئه‌نجامبده‌، تا تووشی خه‌مۆکی نه‌بیت، چونکە پێکەنین ئارامی دڵ و دەروونە.