یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و جه‌ژن له‌ عێراق دیاری كرا


پسپۆرێكی پێشكه‌وتوی بواری گه‌ردونی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاری كرد، به‌ پێی وته‌ی ئه‌و پسپۆره‌ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵا 29 رۆژ ده‌بێت و مانگیش یه‌كه‌م رۆژ له‌ هه‌ندێك شوێن نابینرێت.

به‌ وته‌ی عه‌تیه‌ كه‌ پسپۆری بورای كه‌شناسیه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌وێته‌ 17/5/2018 و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش ده‌كه‌وێته‌ 15/6/2018 و ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش 29 رۆژ ده‌بێت.

عه‌تیه‌ له‌ پۆستێكیدا ده‌نوسێت: مانگ رۆژی سێ‌شه‌مه‌ سه‌عات(2:47 ) خوله‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ، بۆیه‌ ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه‌ ناتوانرێت ببینرێت، چونكه‌ پێش خۆر ئاوا بوون، ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه‌ مانگ بۆ ماوه‌ی 63 خوله‌ك به‌ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌توانن ئه‌و رۆژه‌ مانگ ببینن، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ماوه‌كه‌ی (15:16) خوله‌ك ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 29 رۆژ ده‌بێت، چونكه‌ خۆر له‌ 28 ره‌مه‌زاندا كه‌ ده‌كاته‌ 13/6/2018 ئاوا ده‌بێت و دواتریش به‌ دوایدا مانگ ده‌رناكه‌وێت، بۆیه‌ مانگ له‌ ئێواره‌ی 28 ی مانگدا و له‌ سه‌عات 10:43:46 چركه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، واته‌ نزیكه‌ی 1:17 خوله‌ك پێش نیوه‌ی رۆژ.

كه‌واته‌ بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌  كه‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 29ی ره‌مه‌زان كه‌ ده‌كاته‌ 14/6 مانگ زۆر نزیكه‌ ده‌ربكه‌وێت گه‌ رئاسمان ساماڵ بێت و خۆڵ باران نه‌بێت،چونكه‌ پاش( 40:23) خوله‌ك  دوای خۆرئاوابوون مانگ ئاوا ده‌بێت، به‌مه‌ش بیننی كارێكی ئاسانه‌ و به‌ بینی مانگیش  رۆژی هه‌ینی 15/6/2018 ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، واته‌ 1/شوال/1439ی كۆچی.