دروستكردنی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق كه به خاكی ئوردندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌گاته به‌نده‌ری عه‌قه‌به،ساڵانه دوو بۆ سێ ملیار دۆلار داهات بۆ ئوردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
جه‌واد هادی باڵیۆزی عێراق له ئوردن به ڕۆژنامه‌ی ڕه‌ئی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بۆڕیه نه‌وتییه‌ی كه دروست ده‌كرێت نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕومێله له پارێزگای به‌سڕه ده‌گوازێته‌وه و به ئوردندا تێپه‌ڕده‌بێت و پاشان ده‌گاته به‌نده‌ری عه‌قه‌به و توانای گواستنه‌وه‌ی دوو ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه له ڕۆژێكدا، دواتریش هێڵێكی ڕاسته‌وخۆی بۆ ناو خاكی ئوردن دروست ده‌كرێت كه توانای گواستنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی هه‌یه له ڕۆژێكدا
كه ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه و ده‌ستكردن به گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌و بۆرییه‌وه ڕۆژانه 5 بۆ 10 ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش دوو بۆ 3 ملیار دۆلار داهات بۆ ئوردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.