هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان پشت بە وڵاتی سعودییە نابەستێت و لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم بڕیار دەدات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئێوارەی سێشەممە ١٥ ی مانگ لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکات و، بڕیار لەوە دەدات یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کەی دەبێت.
وتیشی، “لەگەڵ لیژنەی سەرجەم شارەکان هەماهەنگیمان هەیەو، ئەمساڵ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز پشت بە وڵاتی سعودییە نابەستین”.