ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، ڕایگه‌یاند، به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه، مانگانه عێراق به ملیاران دینار زیانى پێده‌گات.
كازم عیقابی، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: “به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه له به‌نده‌ره‌كان، به‌تایبه‌ت به‌نده‌رى (ئوم قه‌سر) له سنورى به‌سڕه، مانگانه به‌ملیاران دینار عێراق زیانى پێده‌گات”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ڕێگاچاره‌ى نه‌هێشتنى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ده‌سته‌ى چاودێری ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و كۆنترۆڵكردنى هه‌ر 12 فه‌رمانگه‌كه پێكبهێنرێت و ئیداره‌یان یه‌ك بخرێت.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه نیازێك له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان له ده‌روازه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، وتیشی: “به‌ڵام ده‌سته‌كه، ده‌زگایه‌كی حكوومی فه‌رمییه و به‌پێی یاسا ناتواندرێت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه”.