ئه‌و ژمارانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى پێدانه‌وه‌ى قه‌رز به كۆمپانیاكانى نه‌وت داوێیتییه په‌رله‌مانى كوردستان جیاوازن، ئه‌مه جگە له‌وه‌ى په‌رله‌مان نازانێت له چ كاتێكه‌وه حكومه‌ت قه‌رزاره و بڕى قه‌رزه‌كه چه‌نده و كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، به وته‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش بێت له چوار مانگى ئه‌مساڵدا حكومه‌ت 980 ملیۆن دۆلار قه‌رزى داوه‌ته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مانگانه پاره‌ى قه‌رزى كۆمپانیاكان و توركیا ده‌داته‌وه، كه به‌شێكیان شایسته‌ى دارایی كۆمپانیاكانه و به‌شێكى دیكه‌شى قه‌رزى كردووه و ده‌یداته‌وه، ئه‌مه‌ش بارگرانیى بۆ سه‌ر شانى حكومه‌ت درووست كردووه.
به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بڕوایان به قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان نییه و له سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت به گومانن، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ژماره‌ى جیاوازن، به وته‌ى ئه‌وانیش بێت حكومت هه‌رجاره و ژماره‌یه‌كى وتووه بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ״سێ مانگ پێش ئێستا حكومه‌ت پێى وتووین به‌رده‌وامین له‌سه‌ر دانه‌وه‌ى قه‌رز، مانگانه 120 ملیۆن دۆلار به كۆمپانیاكان و 125 ملیۆن دۆلار به توركیا، نه ده‌یڵێن له كه‌یه‌وه قه‌رز ده‌ده‌ینه‌وه و نه ده‌شڵێن چه‌ند قه‌رزمان له‌سه‌ره״.
وتیشى: ״زانیاریی درووست نییه له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕوام به قه‌رزى حكومه‌ت نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر قه‌رزیشى كردبێت، نازانین بۆچى كردوویه‌تى و مووچه‌ى نه‌داوه، پاره‌ى بانكه‌كانى ده‌ركردووه، بۆیه سه‌رجه‌مى قه‌رزه‌كانى جێگه‌ى گومانه״.
به پێى وته‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره، مانگانه حكومه‌ت 245 دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه، له چوار مانگى ئه‌مساڵیشدا 980 ملیۆن دۆلار قه‌رزى داوه‌ته‌وه.
به هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕى دانه‌وه‌ى قه‌رزى كۆمپانیاكانى به به‌ڵگه‌وه نه‌داوه به په‌رله‌مان بۆیه هه‌رجاره و ژماره‌یه‌كى داوه‌ته ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش واى كردووه په‌رله‌مانتاران نه‌زانن له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا حكومه‌ت چه‌ند قه‌رزى داوه‌ته‌وه.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ״ئاشكراكردنى قه‌رزه‌كانى حكومه‌ت و چۆنێتیى بڕى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان له به‌یاننامه‌ى دارایى وه‌زاره‌تى داراییدا ده‌خرێته ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار داواى ئه‌و زانیارییانه‌مان كردووه، به‌ڵام پێمان نه‌دراوه״.
وتیشى: ״دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان یاری ده‌كات، به پێى ئیستحقاقاتى كۆمپانیاكان حكومه‌ت پێى وتووین مانگانه 50 بۆ 70 ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ینه‌وه به قه‌رزى كۆمپانیاكان، ئه‌مه به ده‌مى پێمان وتراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وردبینى تێدانه كراوه، له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ناتوانین وه‌ك ژماره‌ى ڕه‌سمى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به‌ڵام حكومه‌ت به‌رده‌وامه له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان״.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 25 ملیار دۆلار قه‌رزاره، بڕێكى زیاتر له داهات خه‌رج كراوه، به‌شێكى تر‌ى ئیستحقاقى كۆمپانیاكانه له‌گه‌ڵ قه‌رزى وڵاتى توركیا له‌گه‌ڵ پاره‌ى مووچه‌خۆران و به‌ڵێنده‌ران و پاره‌ى ئه‌وانه‌یش كه له بانكه‌كاندا پاره‌یان داناوه و حكومه‌ت ده‌ری هێناوه.״
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رزی گشتی و پابه‌نده داراییه‌كانی هه‌رێم زانیاریى نییه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ماوه‌ى نۆ مانگى ساڵى ڕابردوو، له‌گه‌ڵ چوار مانگى ئه‌مساڵدا، چه‌نێك قه‌رزى داوه‌ته‌وه.
ئاراس خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رزی گشتی و پابه‌نده داراییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ״مه‌علومات نییه له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت، ته‌نها له مانگی ئابی 2016وه تا مانگی ئازاری 2017، ئاگادارم مانگانه حكومه‌ت 150 ملیۆن دۆلار تا 170 ملیۆن دۆلاری وه‌كو قه‌رزی كۆن داوه‌ته‌وه به كۆمپانیاكان، بڕی 70 تا 80 ملیۆن دۆلاریشیان وه‌ك ئیستحقاقات پێ ده‌درا״.
وتیشی: ״ئاگادار نیم له ئێستادا مانگانه چه‌ند قه‌رز ده‌درێته‌وه به كۆمپانیاكان، ناشزانین حكومه‌ت چه‌ند قه‌رزاره، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت 14 تریلیۆن دیناری فه‌رمانبه‌رانی له لایه، كه مووچه‌ی 7 مانگی ته‌واو و 23 مانگی پاشه‌كه‌وته״.
ئاژانس