ئەمڕۆ ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستانی ئاگادارینامەیەکی ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کردوە و راگەیاندوە کە لە سەعات 2:00ی دوانیوەڕۆوە گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایی دەبنەوە.
دەقی ئاگادارینامەكە:
بەپێی ئاگاداریي نامەیەك لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانییەوە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی, لە كاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٨/٥/١٢ گەشتەئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی بوونەوە.