واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی عیراق و هه‌رێم ئاشكراكرا

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عیراق له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق هاته‌ده‌نگ و به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش واده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

عه‌باس سه‌عد خفاجی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عیراق،  راگه‌یاند: له‌دوای راگرتنی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌، كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و گه‌شتی ئاسمانیی ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بنه‌وه‌و گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ركرد.

لای خۆیه‌وه‌، تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌كان چاوه‌ڕێی فه‌رمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق ده‌كه‌ن.