سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق پشووى فه‌رمى ده‌بێت


حكومه‌تى عێراق به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌، سبه‌ینێ 13 ى 5 ى 2018 شى كرده‌ پشووى فه‌رمى.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ى “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق پشووى فه‌رمى ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئارام له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هاوڵاتیان دروستبكرێت و هه‌روه‌ها كاری بنكه‌كانی ده‌نگدان دوای رۆژی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه‌بچێت.

كاتژمێر 7 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 12 ى 5 ى 2018، پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد و وابڕیاره‌ تاوه‌كو كاتژمێر 6 ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت و به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشووى فه‌رمى.