بە نزیك بوونەوە لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەغدا فەرمانی بە داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا.
سبەینێ (5/12) پرۆسەی هەڵبژاردنە گشتییەكەی عێراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستە لەئەمڕۆوە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان بۆ ماوەی (24) كاتژمێر داخراون.
داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە حاڵێكدایە كە دوای شكستی گروپە چەكدارەكانی داعش لە عێراق، هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە بۆ یەكەمین جار دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.
بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاندووە كە داخستنی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان تاكوو كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبێت.