باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرد‌و بڕی 50 هه‌زار دۆلاری وه‌ك هاوكاری بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌له‌ریه‌ك پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌كه كرد.
ده‌گله‌س سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق به یاوه‌ری كاپرین سیلیمانی هاوسه‌ری سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرد‌و دوای گه‌ران به به‌شه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه وتی: ئه‌مڕۆ به خۆشحاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م هاتوین بۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، هه‌روه‌ها زۆر خۆشحاڵم كه ڕایده‌گه‌ینم كه كۆمه‌كێكی دارایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به بری 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بكه‌م، كه سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عیراقه، به‌ڕاستی شوێنه‌واره كلتوریه‌كان به‌شێكه له كاره گرنگه‌كانم وه‌ك دیپلۆماتێك ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلتور و فه‌رهه‌نگ یارمه‌تیمان ده‌دات كه كه‌ناڵێكی نوێ بدۆزینه‌وه و هه‌روه‌ها جیاوازیه‌كانمان ده‌ربخات و گرنگتر له‌وه‌ش خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان بدۆزینه‌وه و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
له به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مریكا سه‌رباره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و شوێنه‌واره‌كانی وتی: هه‌رێمی كوردستانی عیراق مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری و مێژووی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبنین له‌م مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیه‌دا شوێنه‌وار هه‌یه مێژوویه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م كۆمه‌كه‌ی كه ئێمه دابینمان كردووه یارمه‌تی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ده‌دات كه گه‌له‌رییه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچه مێژوویانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆر گرنگن و هی ئه‌م هه‌رێمه‌ن تیایدا نمایش بكرێت، ئه‌م پارچه شوێنه‌واریانه‌ی كه لێره‌دا پیشانده‌ده‌رێن بریتین له( ئه‌شكه‌وتی زه‌رزۆر و چه‌رمۆ و ناوچه‌ی بێستانسۆر له عه‌ربه‌ت)،ئه‌م گه‌له‌ریه نوێیه‌ی كه دروست ده‌كرێت بریتی یه له پیشاندانی قۆناغی گواستنه‌وه له ڕاو و شكاره‌وه بۆ قۆناغی كشتوكاڵی هه‌روه‌ها ژیانی ڕابردووی تاكه كه‌سه‌كان به ئه‌مرۆمان ده‌به‌ستێته‌وه و په‌یوه‌ندیان نیشان ده‌دات.
ده‌گله‌س سیلیمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێكه له پابه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بنیاتنانی ژیاێكی گه‌شه‌وه تر،دانان و پاراستنی شوێنه‌واره مێژوویه‌كان ده‌بێته شتێكی خۆش به‌خش بۆ مرۆڤه‌كان و ده‌شبێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات وده‌بێته هۆی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵكیدا، هیوادارین ئه‌مه ببێته هۆی پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و خه‌ڵكی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هیوادارین له داهاتوودا كارێكی باشمان له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌بێت.
دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه هاشم حه‌مه عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی دوای سوپاسی باڵیۆزی ئه‌مریكا چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی كلتوری كوردی پێشكه‌شی ده‌گڵه‌س سیلیمان كرد.