وه‌زیری ئابووری توركیا: به‌رده‌وامده‌بین له‌ بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ئێران

وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهاد زه‌یبه‌كچی سه‌باره‌ت بڕیاری سزادانی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ رایگه‌یاند: “ئه‌مه‌ هه‌لێكه‌ بۆ توركیا. به‌ پابه‌ندبوون به‌ بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، به‌رده‌وامده‌بم له‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران”.

وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهاد زه‌یبه‌كچی: “ئاشكرایه‌ توركیا بەهۆی جوڵەی به‌های دراودا زیانی لێكه‌وتووه‌، به‌ڵام با هیچ كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌كات له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌ بكه‌وێت”.

وه‌زیری ئابووری توركیا، نیهاد زه‌یبه‌كچی سه‌باره‌ت پێشبینیه‌كانی بۆ گه‌شه‌ی 2018 وتی: “پێشبینی دەکەین گه‌شه‌ی ئابووریمان بەدرێژایی ئەمساڵ بگاتە زیاتر له‌ سه‌دا شه‌ش”.