كۆمپانیای سامسۆنگ به‌نیازه بۆ 21 ی مانگی ئایار نوێترین مۆبایل بخاته بازاره‌كانه‌وه، كه ئه‌ویش جۆرێكی نوێیه له مۆبایلی GALAXY S8 به‌ڵام به‌تایبه‌تمه‌ندی زیاتر و دیزاینی جوانتر.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “gadgets” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات كه به‌نیازه بۆ 21ی ئه‌م مانگه بیخاته بازاره‌كانه‌وه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا كار له‌سه‌ر دروستكردنی مۆبایلێكی نوێ ده‌كات به‌ناوی “GALAXY S8 LITE” كه به‌نیازه بۆ 21ی مانگ بیخاته بازاره‌كانی دنیاوه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله نوێكه‌ی كه‌مێك روون كردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت، سامسۆنگ به‌ڵێنی داوه كه بۆ ئه‌م مۆبایله نوێیه پاترییه‌كی به‌هێز دا‌نێت له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی كه بتوانێت هه‌موو یاریه‌ك و ئاپێك بخوێنێته‌وه، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 20 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.00 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2220 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1.1 كار ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته هیچ روون كردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌ی.