داكشانه‌وه‌ ئابورى ته‌نگ به‌ ناوچه‌ى یۆرۆ هه‌ڵده‌چنێت

كۆمسیۆنى ئه‌ووروپا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌ى یۆرۆ كردووه‌ و تێیدا پێشبینى كردووه‌ سستى ئابورى له‌ناوچه‌ى یۆرۆ له‌ساڵى 2013 وه‌ك خۆى بمێنێته‌و هیچ گه‌شه‌كردنێك تێیدا روونادات.
 به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌ فه‌ره‌نسا پشكى شێرى له‌ داكشانه‌وه‌ى ئابوریی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مساڵ  ئابوریى ئه‌و وڵاته‌دا به‌رێژه‌ى سێ پۆینت حه‌وت له‌سه‌دا ده‌پوكێته‌وه‌ و له‌ ساڵى 2014 ئه‌م رێژه‌یه‌  بۆ سێ پۆینت نۆ له‌سه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌  
هاوكات هه‌ر به‌پێى توێژینه‌وه‌كه‌ ئابووریی ئه‌ڵمانیا له‌ داكشانه‌وه‌ى ئابووریی به‌ پله‌ى دووه‌م دێت. هاوكات كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا پێشبینی كردووه‌  تا  كۆتاییه‌كانى ساڵى 2014 بارودۆخى ئابووریی ناوچه‌ى یۆرۆ به‌و شێوه‌یه‌ بێت.