ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی دكتۆر ئەنوەر شێخە دەکەن


لەئێستادا دکتۆر ئەنوەر شێخە پزیشکی ناوداری شاری سلێمانی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوبووە.

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی د.ئەنوەر شێخەیانکرد لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “وەک ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی دکتۆر ئەنوەر شێخەمانکرد لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەسەریدا”.

ڕاشیگەیاند” لەئێستادا د.ئەنوەر شێخە خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆر جێگیرە و  سەرکەوتوبووە و لەئێستادا باری تەندروستی ئەو جێگەی دڵخۆشی ئێمەبوو”.

د.کتۆر ئەنوەر شێخە لەماوەی ڕابردودا ڕایگەیاند کە باری تەندروستی ناجێگیرەو پێویستی بە نەشتەرگەری ھەیە لە سەریدا ، ھەر لەشاری سلێمانی نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجامداراو لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و نەشتەرگەریەکەی بەسەرکەوتوی بۆ کراوە.