كارگەکانی دروستکردنی نانی تیری کێشەکانیان دەگەیەننە ژووری بازرگانی

نوێنەری خاوەن کارگەکانی نانی تیری شاری سلێمانی نیگەرانیەکانیان دەگەیەننە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥/١٠ پێشوازیکرد لەنوێنەری خاوەن کارگەکانی دروستکردنی نانی تیری شاری سلێمانی کەسەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و نیگەرانی و کێشەکانیان گەیاندە سەرۆک و ئەندامانی ژوور.

خاوەنی کارگەکان داوایانکرد: لەئێستادا لەشاری سلێمانی نرخ دیاریکراوە بۆ کارکردنمان و شێوازی دروستکردنی نان و کولێرە و ناوەشکێنە و کەلانە ناوساجی کەئەمەش ڕێگری دەکات لەکارکردن و کاری کارگەکان قورستردەکات.

داواشدەکەن ”ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کاربکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بۆیاندروستبووە ئەومەرجانەی بۆیانداندراوە گەر جێبەجێی بکەن ئەوا کارگەکانیان ڕوبەڕوی زیانێکی زۆر دەبێتەوە و بەرەو داخستن دەڕوات کەئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبونی ڕێژەی بێکاری چوونکە کۆمەڵێک کرێکاری زۆر لەکارگەکاندا کاردەکەن.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی تواناکانمان دەخەینەکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان ، وەپێویستە کاری گارکەی دروستکردنی نانی تیری بەردەوام بێت تا بتواندرێت کۆمەڵێکی زۆر لەوکەسانەی کەکاردەکەن بێ کارنەبن”.

ڕاشیگەیاند: ئێمە کۆبونەوەیەکی فەرمیمان ڕێکخستووە بۆ خاوەن کارگەکانی نانی تیری و لیژنەکانی شاری سلێمانی و ژووری بازرگانی تا لەنزیکەوە بتوانین کێشەکان چارەاەربکەین.

لەکۆبونەوەکەدا ھەریەک لە نەوزاد غەفور و دلاوەر سۆفی کەریم و ئازاد عبدلقادر و کەمال حەمە علی بەشداربون ، بۆچارەسەرکردنی کێشەکان.