به‌پرسێكى وه‌زاره‌تى نه‌وت، رايگه‌ياند، عێڕاق ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى له كێڵگه‌ى زوبێرى سه‌ربه كۆمپانياى ئاينى له باشور له 50 هه‌زار به‌رميلى رۆژانه‌وه، بۆ 475 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى رۆژانه به‌رزكردۆته‌وه.
مهه‌ند عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى كێڵگه‌ى زوبێر به‌رۆيته‌رزى وتووه، به‌رهه‌مه كێڵگه‌ى زوبێر دواى دروستكردنى ده‌زگاى چاره‌سه‌ركردنى نه‌وتى خاو به‌رزبۆته‌وه.
ئاشكراشى كردووه، ئاستى به‌رهه‌م به‌رزتريش ده‌بێته‌وه بۆ 625 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى رۆژانه، له‌گه‌ڵ زيادكردنى سێ ده‌زگاى تر‌ى چاره‌سه‌ركردنى نه‌وتى خاو.
ئه‌و به‌رپرسه، كاتى ته‌واوبوونى ئه‌و ده‌زگايانه‌ى ديارى نه‌كردووه.