حكومەتی عیراق هه‌وڵی كاراكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت له‌ گەشەپێدانی ئابووری ده‌دات

حكومەتی عیراق رایگەیاند، پلانێكی نیشتمانی پێنج ساڵەی بۆ گەشەپێدان لەساڵی 2018 تا ساڵی 2022 داناوە كە جەخت لەسەر گەشەپێدانی ئابووری و دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی دیكە دەكاتەوە.

بەپێی پلانەكەی حكومەتی عیراق، بە ئامانجی كاراكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت لە گەشەپێداندا، عیراق پلانی داناوە قەبارەی وەبەرھێنان لە كەرتی تایبەت لە 34% بۆ 40% بەرزبكاتەوە و وەبەرهێنانی كەرتی گشتی 60% بێت.

لە میانی راگەیاندنی پلانەكەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، رایگەیاند، ساڵانی داهاتوو، گرنگی بە گەشەپێدانی كەرتی نیشتەجێكردن، بنیاتنانی قوتابخانە، كەرتەكانی تەندروستی، پەروەردە و فێركردن و خزمەتگوزاری و هەروەها رەخساندنی هەلی كار دەدرێت.