هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێرانیان كه‌مكردۆته‌وه‌

به‌پێى به‌یاننامه‌كانى بازاڕى نه‌وت، ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ هه‌ریه‌ك له‌ هندستان و كۆریایی باشوور به‌مدوایانه‌ كه‌میكردووه‌ به‌هۆى فشارى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا .
  به‌پێى ئه‌و به‌یاننامانه‌، كۆریایی باشوور هاورده‌ى نه‌وتى ئێران له‌ مانگى رابردوو به‌ رێژه‌ى شازده‌ پۆینت یه‌ك له‌سه‌دا كه‌مكردۆته‌وه‌ و،، له‌و مانگه‌دا كۆریا 5 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له‌ ئێران هاورده‌ كردووه‌. 
 هاوكات به‌یاننامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ هندستانیش هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانی به‌ رێژه‌ى بیستویه‌ك پۆینت هه‌شت له‌سه‌دا له‌ ماوه‌ى ده‌ مانگی یه‌كه‌مى ساڵى دارایی ئێستاى هند كه‌مكردۆته‌وه‌ به‌مه‌ش هندستان هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانى به‌ رێژه‌ى حه‌وت پۆینت چوار له‌سه‌دا كه‌مكردۆته‌وه‌ .