ئاگاداریه‌كی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای‌ سلێمانی ئاگاداریه‌كی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته‌ سبه‌ینێ‌ له‌كاتی‌ پچڕانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌، ده‌ستبه‌جێ‌ كار به‌مۆلیده‌كانیان بكه‌ن”.


به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز قایمقامی ناوه‌ندی سلێمانی ئاگاداری خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌و شه‌ممه‌ی‌ داهاتوش له‌گه‌ڵ كوژانه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ ئه‌وان ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ‌ كاره‌با بده‌ن.

جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، “به‌تایبه‌ت ئه‌و مۆلیده‌یه‌ی له‌سنوره‌كه‌یدا بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه‌، سبه‌ینێ‌ 10ی‌ 5ی‌ 2018 كه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ش كه‌ ده‌نگدانی گشتی هه‌یه‌، له‌و دوو ڕۆژه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی گوژایه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌وان كاره‌با بده‌ن”.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌با سلێمانی هۆشداریده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، “به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ركه‌س پابه‌ند نه‌بێت به‌و داواكاریه‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت”.