میدیایه‌كی به‌ریتانی ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ڕێیه‌كانی چۆنیه‌تیی گه‌یشتن به نه‌وت له ڕێی بازرگانیی چه‌كه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه بڵاو ده‌كاته‌وه، هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كات كه پێویسته ئه‌و وڵاتانه بپارێزرێن له تیرۆر و شه‌ڕ و جه‌نگ له ناوچه‌كه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی.
ڕاپۆرته له پێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی independent بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوی دژه بازرگانی چه‌ك، ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه له سه‌ره‌تای نۆ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017، هه‌نارده‌كردنی چه‌ك له به‌ریتانیاوه بۆ شانشینی سعوودیه به‌ڕێژه‌ی 175% زیادی كردووه، هاوكات فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری چه‌كن له دنیا به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی كه‌نداو و ئیمارات كه خاكه‌كه‌ی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه به‌ته‌نیا له ساڵی 2017 قازانجه‌كه‌ی 2.6% ملیار دۆلار بووه.
سه‌ره‌ڕای مامه‌ڵه‌كردن، فڕۆشتنی چه‌ك بزنسێكه و قازانجی زۆری لێ ده‌كرێت، هاوكات ده‌بێته هۆی پته‌وكردن و به‌هێزبوونی پێوه‌ندی نێوان وڵاتان له‌گه‌ڵ یه‌كتری و داهاتوو بۆ ئابووری داده‌نێت، هاوكات پشتبه‌ستن به نه‌وت هۆكارێكی تره و هه‌ندێك جار چاوپۆشی لێ ده‌كرێت وه‌ك ئایدیایه‌كی پلانگێڕان سه‌یری ده‌كرێت، به‌ڵام شاره‌زایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌نارده‌كاری چه‌كن، زیاترینیان ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، گواستنه‌وه‌ی چه‌ك یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بازرگانییه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له دنیادا ده‌كرێت، په‌یمانگای ستۆكهۆڵم بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاشتی ده‌ریخستووه، بازرگانی جیهانی چه‌ك له ساڵی 2004 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام له نێوان ساڵانی 2012 و 2016 به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد له پێنچ ساڵی به‌دوای یه‌كدا له دوای كۆتاهاتنی جه‌نگی ساردی جیهانی، هه‌روه‌ها بڕی قازانجی بازرگانیی چه‌كی جیهانی له ساڵی 2015 گه‌یشتووه‌ته 91.3% ملیار دۆلار.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه وڵاتانی دنیا هیچ كامێكیان به‌ته‌واوی چه‌ك به‌رهه‌م ناهێنن ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایش، زۆرینه‌یان چه‌ك له وڵاتانی تره‌وه هاورده ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا هه‌نارده‌كردنی چه‌ك یه‌كێكه له سیاسه‌ته نهتهوهیییهكانی وڵاتان و به شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ك به‌و وڵاتانه ده‌درێت كه له‌ڕووی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه به‌هێزن و پێوه‌ندییه‌كی باشیان له نێواندا هه‌یه، ناردنی چه‌ك و سوپای سه‌ربازی بۆ وڵاتان له‌ژێر چه‌تری یارمه‌تی و هاریكاری ده‌بێته هۆی پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ی ویستی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاتان، وه‌ك یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆڵۆمبیا به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و مافیاكانی فرۆشتنی ده‌رمان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یارمه‌تییانه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ داهاتوو.
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی كه پشتبه‌ستن به وزه و نه‌وت ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی بازرگانیی چه‌ك له نێوان وڵاتاندا، ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كان هه‌ستاون به كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاری له‌باره‌ی سامانی نه‌وت له ڕووی به‌رهه‌مهێنان و یه‌ده‌گی نه‌وت و كێڵگه نه‌وتییه دۆزراوه‌كان، هه‌روه‌ها زانیاری له‌باره‌ی بازرگانی نه‌وته‌وه بۆ پێوانه‌كردنی پشتبه‌ستنی نه‌وت و وزه و زیانه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌قامگیری وڵاتان.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له بوونی پشتبه‌ستنی ناوخۆیی بۆ نه‌وت له وڵاتان ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و بڕه چه‌كه‌ی هاورده ده‌كرێت، پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ی كه له نه‌وته‌وه هه‌نارده ده‌كرێت بۆ پێداویستییه‌كانی چه‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ وڵاتێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن پله‌ی پشتبه‌ستنی وڵاته‌كه‌وه به نه‌وته‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆی و دیاری ده‌كرێت، بۆ نموونه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه وڵاتی A له وڵاتی Bوه هاورده ده‌كات، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاست و به‌هێزی و قورسی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه وڵاتی A بۆ وڵاتی B ده‌ینێرێت.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه پشتبه‌ستنی جیهانی به نه‌وته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا ناوخۆیی، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تا زیاتر وڵاتان پشت ببه‌ستن به هاورده‌كردنی نه‌وته‌وه، ئه‌وه‌نده زیاتر هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن مه‌رج نییه به‌ڕاسته‌وخۆ پشت ببه‌ستن به نه‌وته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستهێنان له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به دڵنیایی كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر نرخه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی دنیا، هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كانی وه‌ك جه‌نگی ناوخۆیی و هێرشی تیرۆریستان به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر نرخی نه‌وت و ئاسایشی گشتی داده‌نێت، وه‌ك بوونی شه‌ڕ له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو و هه‌رێمی كورستان.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، گرنگ نییه كه به‌ریتانیا چه‌ند بڕی نه‌وت له سعوودیه هاورده ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه وڵاته‌كه له‌ژێر ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتی ده‌مێنێته‌وه و هه‌روه‌ها وا ده‌كات نرخی نه‌وت به جێگیری بمێنێته‌وه، هاوكات ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان تازه دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌وا هاورده‌كردنی چه‌كیان به‌ڕێژه‌ی 56% زیاتر بووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر.