ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران 30 مليۆن دۆلار بۆ به‌نداوى ده‌ربه‌نديخان ته‌رخانده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، له‌ دانيشتنى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڕياردا، له‌ پاره‌يه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ فرياگوزارى، هه‌واڵه‌ بكرێت بۆ به‌نداوى ده‌ربه‌نديخان و به‌نداوه‌كانى ترى.

نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، دانيشتنى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌يزران بڕيارداوه‌، له‌ پاره‌يه‌ى ته‌رخانكراوى بانكى نێوده‌وڵه‌تى فرياگوزارى، بڕى 30 مليۆن دۆلار هه‌واڵه‌ بكرێت بۆ مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن و شياندنه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌نديخان و به‌نداوه‌كانى ترى ته‌رخان بكرێت، كه‌له‌ ئه‌نجامى زه‌مين له‌ره‌زه‌ زيانيان پێگه‌يشتووه‌.