زیاتر له‌(500) ملیار دینار زیان له‌عێراق كه‌وتووه‌

له‌وكاته‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربووه‌، عێراق بڕی‌ (509) ملیار دیناری‌ زه‌ره‌ر كردووه‌. 
ماڵپه‌ڕی‌ (شه‌فه‌ق) له‌سه‌ر زاری‌ (حه‌یده‌ر مولا) ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌  نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، 
بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق، به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی‌ له‌كاری‌ ڕۆژانه‌یدا، به‌رده‌وام له‌زه‌ره‌ردایه‌.
مولا ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌وكاته‌وه‌ (عه‌بدولباست توركی‌) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق ده‌ستبه‌كار بووه‌، ئه‌وبانكه‌ زیانی‌ (509) ملیار دیناری‌ لێكه‌وتووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ یه‌كخستنی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌‌و دیوانی‌ چاودێری‌ داراییه‌وه‌ بووه‌.
هاوكات (هه‌شت) بانكی‌ بیانی‌ كه‌له‌عێراق كارده‌كه‌ن، به‌هۆی‌ كڕینی‌ دۆلاره‌وه‌ له‌بانكه‌ عێراقیه‌كان قازانجێكی‌ زۆریانكردووه‌ .