ماوەیك پێش ئێستا ئەوە بڵاوكرایەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم ی فرۆشتوە بە كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی لەئێستاشدا حكومەتی هەریم ئەو هەواڵە رەت دەكاتەوە.
ئاژنسی أخباریە لەزاری سەفین دزەیی،وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردوەتەوە” حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی نەفرۆشتوە سەرجەم ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوەو تەنها كۆمپانیای رۆسنەفت بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان نۆژەن دەكاتەوە و كاری وەبەرهێنانی تیادا دەكات”.
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە “كاری وەبەرهێنان لە هەموو دونیادا بونی هەیە لەبوری نەوتدا و ئەو كارەش بەتەنها تایبەت نیە بە هەرێمی كوردستانەوە”.