هه‌وڵی دابینكردنی ئۆتۆمبێل به‌ شێوه‌ی قست بۆ مامۆستایان ده‌درێت

له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی‌ قیستی درێژخایه‌ن به‌ مامۆستایان، سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: هه‌وڵده‌ده‌ین هاوشێوه‌ی‌ پێشتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ست پێبكه‌ینه‌‌وه‌.

مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی‌ رابردوو كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئۆتۆمبێل، به‌ جۆرێكی هه‌ستیارانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی‌ پێدانی ئۆتۆمبێل به‌ قست ده‌كرد، به‌هۆی كێشه‌ی‌ موچه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان وتیشی: ئه‌و كۆمپانیایه‌ی‌ پێشتر ئۆتۆمبێلی به‌شێوه‌ی‌ قیست بۆ مامۆستایان دابینكردووه،‌ له‌ ئێستاشدا هیچ گرفتێكی نییه‌ و ئۆتۆمبێل به‌ قیست و به‌هه‌مان ئۆفه‌ره‌كانی‌ پێشتر به‌ مامۆستایان ده‌دات، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین باری‌ دارایی هه‌رێم و موچه‌ به‌ یه‌كجاریی ئاسایی بێته‌وه‌ دواتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری‌ ئوتومبێل ده‌ست به‌و هه‌ماهه‌نگیانه‌ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌هاوشێوه‌ی‌ پێشتر ئۆتۆمبێلی كیلۆمه‌تر سفر به‌مامۆستایان به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن دابین ده‌كرا.


مامۆستا عه‌بدولواحید بۆ SNN ئاشكرایكرد، كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئۆتۆمبێل هیچ لاریه‌كیان نییه‌ و ئاماده‌ن هاوشێوه‌ی‌ پێشتر ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن بده‌نه‌ مامۆستایان و لێی سوودمه‌ند ببن و ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی‌ مامۆستایان هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ین.