ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمهتگوزاریو پیشه‌سازی له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا ئه‌نجاده‌دات، كه به‌هۆیانه‌وه گه‌شه‌پێدانێكی ئابوری گه‌وره له‌پارێزگاكه‌دا ڕووده‌دات.
(فه‌رمان غه‌ریب) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ NNA جه‌ختی له‌وه‌كردۆتەوه، له‌ئێستادا وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌پارێزگای سلێمانیدا، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش زه‌وییه‌كی زۆر ئاماده‌كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانیش چاوه‌ڕوانی وه‌به‌رهێنه‌رانه تاوه‌كو پرۆژه‌كانیان پێشه‌كه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویستیان بۆ بكرێت‌و بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
(فه‌رمان غه‌ریب) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنای سلێمانی سه‌باره‌ت بهپرۆژهكانیان وتی:”له‌و پرۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ناحیه‌ی (عه‌ربه‌ت) كه‌وتوونه‌ته قۆناغی مۆڵه‌ت پێدانه‌وه (كارگه‌ی ئه‌له‌منیۆم، كارگه‌ی پاككه‌ره‌وه، كارگه‌ی ده‌سڕی كلێنێكسو كارگه‌ی بۆری پلاستیكی)ه، به‌ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و كارگانه ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕن له‌پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم”، هیواشیخواست له‌مه‌ولا هه‌وڵبدرێت هه‌رێمی كوردستان بێته هه‌رێمێكی به‌رهه‌مهێن له‌جیاتی هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ر.