كارگه‌ی‌ قیری كۆبانێ خرایه‌وه‌ كار

  شاره‌وانی‌ گه‌ل له‌ كانتۆنی‌ كۆبانێ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كانتۆنه‌دا كارگه‌ی‌ قیری‌ كانتۆنه‌كه‌ی‌ خسته‌وه‌ كار، كه‌ له‌ توانایدایه‌ رۆژانه‌ 500 مه‌تر سێجا قیر بۆ رێگاو بانه‌كانی‌ به‌رهه‌م بهێنێت.

ئه‌و كارگه‌یه‌ قیر بۆ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ رێگاو بانه‌كانی‌ كۆبانێ، جزیر، ره‌قه‌، منبج و ته‌بقه‌ دابین ده‌كات.

كاتێك چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ ساڵی 2015دا هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبانێ، كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌له‌كانی‌ كارگه‌ی‌ قیری‌ ئه‌و كانتۆنه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری كۆبانێ، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ چه‌كدارانه‌وه‌ تاڵان كرا.

تێچووی‌ خستنه‌وه‌ كاری‌ كارگه‌كه‌ 145 هه‌زار دۆلار، واته‌ 14 ده‌فته‌ر و نیو بووه‌.

به‌ وته‌ی‌ فارس عه‌تی، هاوسه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ گه‌ل له‌ كۆبانێ، له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و كارگه‌یه‌وه‌ قیر بۆ رێگاو بانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ فورات و جزیر و هه‌روه‌ها رێگاوبانه‌كانی‌ ره‌قه‌، ته‌بقه‌ و منبج دابین ده‌كرێت.