باڵیۆزى عێراق له میسر ئاشكراى ده‌كات، له چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 50 هه‌زار گه‌شتیارى عێراق، سه‌ردانى میسریان كردوه، پێشبینشده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌یه زیادبكات.
روژنامهى (الصباح)ى نیمچه حكومى عێراق له زارى حه‌بیب سه‌در، باڵیۆزى عێراق له میسر و نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى بڵاویكردوه‌ته‌وه، جوڵه‌ى گه‌شتیارى له بازاڕه‌كانى عێراقه‌وه بۆ میسر، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردوه و له چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا گه‌یشتوەته 50 هه‌زار گه‌شتیار.
سه‌باره‌ت به كه‌رتى نه‌وت باڵیۆزى عێراق رايگەياندوە، عێراق به‌مدواییانه (كێڵگه‌ى غازى ئهلسیبهى) كردوه‌ته‌وه كه رۆژنانه تواناى 100 ملیۆن پێ سێجا غازى هه‌یه و كۆمپانیاى (پیتروجیت)ى میسرى خاوەنى 20%ی پشكهكانیهتى. سه‌در ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، سێیه‌م كاروانى نه‌وتى عێراق ده‌گاته میسر به‌به‌پێى ئەو رێككهوتنەى لەنێوان هه‌ردوو وڵات هەيە كه عێراق ساڵانه 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌قه‌رزى درێژخایه‌ن بداته میسر، به‌پێى گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیاى (بتروجیت)ى میسرى عه‌مبارى ستراتیژى و گوێزه‌ره‌وه گه‌رمى و بۆرییه‌كانى پاڵنانى نه‌وت و چه‌ند به‌شێكى دیكه دادەمهزرێنێت.