سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند بڕیاری داخستنی تێلیگرام لە لایەن حکوومەتەوە نەدراوە و لە لایەن حکوومەتیشەوە ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکراوە.
روحانی لە ھەژماری خۆی لە ئینستاگرام رەخنەی لە دەسەڵاتی دادوەری گرت بەوەی کە گەورەترین ئەپڵیکەیشنی پەیامگۆڕینەوە تێلیگرامی قەدەغە کردووە.
روحانی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە ئەم بڕیارە نە لەلایەن حکوومەتەوە دراوە نە حکوومەت رەزامەندی دەربڕیووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە سیاسەتی حکوومەت کۆنتڕۆڵکردنی ئینتەرنێت نییە، بەڵکو کردنیەتی بە کەناڵێک کە زیان بە ئاسایشی وڵات و ئاسایشی کۆمەڵایەتی نەگەیەنێت، وتی: “تاکو ئێستا ھیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی و ئەپڵیکەیشنێکی پەیامگۆڕینەوە لە لایەن حکوومەتەوە دانەخراوە و داشناخرێت”.
لە بەرامبەر ئەوە دا زانای ئایینی، ئایەتوڵڵا مەحمود رەجەبی داکۆکی لەوە دەکات کە بڕیاری داخستنی تێلیگرام لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لە چوارچێوەی یاسادایە و سەرکۆمار مافی ئەوەی نییە دژی بوەستێتەوە.