به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ڕونكردنهوه ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت به‌گوێره‌ی شوێنی كارتی زانیاری ده‌بێت و ده‌توانرێت ده‌ربهێنرێت یان نوێبكرێته‌وه”، په‌یامێك ئاراسته‌ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ڕانیه ده‌كرێت.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر سالار عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت به‌گوێره‌ی شوێنی كارتی زانیاری هاوڵاتیه‌كه ده‌بێت، واته هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كارتی زانیاریه‌كه‌ی له‌سنوری هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌رهێنابێت، پێویسته كاری ده‌رهێنان یان نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه له‌و پارێزگایه ئه‌نجامبدات”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، ئه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت له‌و شوێنه یان ناوچه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه هه‌بێت، ئه‌وه‌شی وت:”دوای كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت له(هه‌ڵه‌بجه‌و ڕانیه) پێویسته خاوه‌نی كارتی زانیاری ئه‌و دوو قه‌زایه، له‌فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت بهقهزاكهیان كاری ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت ئه‌نجامبده‌ن”.