دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه ئابوورییه‌كانی نێوانیان، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكوومه‌تی تره‌مپ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز هاتووه، ڕۆژی پێنجشه‌م لیستێكی درێژی داواكاری حكوومه‌تی واشنتن پێشكه‌ش به په‌كین كرا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه و ئاڵۆزییه ئابوورییه‌كان و نه‌هێشتنی ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، له لیسته‌كه‌دا داواكارییه‌كان به دیاریكراوی نه‌خراونه‌ته ڕوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی چین كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوانیان، هاوكات باس له‌وه‌یش نه‌كراوه كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له بڕیاره‌كه‌ی بۆ دانانی باج به بڕی 150 ملیار دۆلار بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی یان نا.
شایانی باسه، شانده‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ واشنتن بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ و بڕیاردان له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه، هاوكات دانانی باج له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و چین بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی یه‌كتر كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاِری دۆلار و نه‌وت و وڵاتانی دنیا و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات دروست كردووه و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری له ئارادا بوو.