وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگەیاند ” پیشه‌سازی كه‌رتی نه‌وت له شاری كه‌ركوك چالاك ده‌كه‌ینه‌وەو لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی گرێبەستمان کردووە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو پارێزگایە”.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد،” رۆژی شه‌ممه به ئاماده‌بوونی جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وت ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌چێت كه له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و كۆمپانیای (بی پی) ئیمزا ده‌كرێت”.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، ئامانج له‌و رێككه‌وتنه په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وتی كه‌ركوك و زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له‌و شاره‌دا.
عاسم جیهاد ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سوره له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وتی له شاری كه‌ركوك و چالاككردنه‌وه‌ی زۆر به به‌هێزی كه ئه‌ویش دوای رووداوه ئه‌منییه‌كان له‌وشاره‌دا توشی سستی و لاوازی بووه.