وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ”پێویستە ھەرێمی کوردستان لەڕوی بازرگانیەوە پەیوەندیەکانی بەھێزتر بکات”.
سەفین دزەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دووھەمین ڕۆژی فستیڤاڵی ئابوری ڕایگەیاند “ھەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندی باشیان ھەیە لەڕوی کلتوریەوە وە لەسەر ئاستی سیاسی پەیوەندیەکان بەھێزە بەڵام لەئاستی ئابوری پەیوەندیەکانمان بەھێزنیە لەگەڵ ئێران”.
ڕاشیگەیاند “پێویستە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەھێزبکەین ئەوەی لەم دووڕۆژەی کۆنفرانسی ئابوری ھەرێمی کوردستان و ئێران قسەی لەسەر کرا پێویستە ئەوە بە ھێزبکەین”.