ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند که دادگای تاوانه‌کان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌کاری تیرۆریستی، بۆ جاری چواره‌م بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌که‌ی ده‌رکردووه. .
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی یه‌کی دادگای تاوانه‌کانی ناوه‌ند به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی بۆ جاری چواره‌م به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌کاری تیرۆریستی بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ تارق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عیراق و ئه‌حمه‌د قه‌حتان به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌که‌ی ده‌رکردووه.
به‌یره‌قدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه سزاکه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر بووه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا له‌ناو زیاره‌تکارانی یادی عاشوردا.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق ئاشکراشیکرد که دادگا له به‌رواری 9 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا دوو حوکمی له سێداره‌دانی بۆ هاشمی ده‌رکرد، له یه‌کی تشرینی دووه‌میشدا سێیه‌م بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ناوبراو ده‌رکرد، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆش چواره‌مین حکومی له سێداره‌دانه.