حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەر ئۆتۆمبێلێكی هاوردەكراو لە پشكنین دەر نەچێت دەگەرێندرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ هاوردەكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردوەتەوە بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرواری 1ی 5ی 2018 ەوە پشكنینی كۆمپیوتەری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت، كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، و بەتایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سیستەم كراون یاخود ئێرباگیان تەقیوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەرهەر ئۆتۆمبێلێك لەو پشكنینە دەرنەچێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتی هاوردە و ڕەفز دەكرێت.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بازرگانانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن تاوەكو ڕووبەڕووی زەرەر و زیان و گرفت نەبنەوە.