کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک وەزیر و بەرپرسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر دهچێت.
كه تیایدا سیروان محهمهد، سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی له پانێڵهكدا وتەیەکی تایبەتی بەکار و بازرگانی لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردستان خستەڕوو كە تیایدا باسی لەکێشە و گرفتەکان و چارەسەری کێشەکان کرد بۆ زیاتر بەرەو پێشچونی باشتری کاری بازرگانی و پیشەسازی لەنیوان ھەردوولادا.
هاوکات ژمارەیەک پارێزگار و بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئێران لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن و، لە چەند پانێڵێکی جیاوازدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوولا دەکەن.
دهقی وتهكانی سیروان محهمهد سهرۆكی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی
سەرەتا بەخێر ھاتنتان دەکەم و سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەم لەم پەنەڵەدا. وەک بەڕێزتان ئاگادارن، ھەرێمی کوردستان دوای تورکیا، گەورەترین قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەیە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیراندا، کە ساڵانە بە چەندین ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت، ھۆکاری ئەم ڕێژە زۆرە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەگەڕێتەوە، بۆ ئەو پەیوەندییە بەھێزە ئاینی و کلتوری و فەرھەنگیە مێژینەییەی نًێوان ھەردوو وڵات، تا ئێستا ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ پشتیان بەستوە بەھاوردەی دەرەکی، بەھۆی نالەباری بارودۆخی ئەمنی و شەری داعش و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و چەندین ھۆکاری تر، وای کردبوو کە سەرەتای ترین پێداویستیمان لە دەرەوەی وڵات ھاوردە بکەین.
بەڵام بەھۆی سەقامگیری ئەمنی و نەمانی شەڕی داعش و بەرزبوونەوە نرخی نەوت، وای کردووە ئەو بڕیارانەی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیەوە دەردەچێت. ئامانجی پاراستن و گەشەپێدانی بەرھەمی ناوخۆی بێت لەلایەک بۆ پارێزگاری لە بەرھەمی ناوخۆی لە ھاوردەی ھاوشێوەی دەرەکی و لەلایەکی تریش بۆ پشگیری کردنی مادی و مەعنەوی لە بەرھەمی ناوخۆی، ئەمەش وادەکات لە ئایندەدا قەبارەی ئالڕوگۆری بازرگانی سنوردار ببێت و بە تەواوەتی کەم ببێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەپێشنیار دەکەین بۆ وەبەرھێنەران و بازرگانانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە:
١) دەست پێشخەربن بۆ بنیاتنان و دامەزراندنی کارگەو پڕۆژەی وەبەرھێنی لە ھەرێمی کوردستان چونکە درەنگ یان زوو تەواوی سێکتەری کشتوکاڵی وپیشەسازی دەبوژێندرێتەوەو بەرھەمی ناوخۆی جێ ی ھاوردەی دەرەکی دەگرێتەوە، ھیوادارین پشکی شێری ئەو دەرفەتە بەر وەبەرھێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێت.
٢) سود وەرگرن لەو دەرفەتانەی یاسای وەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داویەتی بە وەبەرھێنی بیانی، بەپێ ی یاسای نوێ ی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان. وەبەرھێنی بیانی دەتوانێت بەبێ ھاوبەشی لەگەڵ وەبەرھێنی ناوخۆییدا وەبەھێنان بکان واتە سەد لەسەدی پشکەکان بەناوی خۆیەوەبێت.
٣) سود وەرگرتن لە ھەلومەرجی گونجاوی ھەرێمی کوردستان بۆ کشتوکاڵو دامەزراندنی چەندین کارگەو کارخانە کە دەتواندرێت مادە سەرەتاییەکانی لە ھەرێم بەرھەم بھێنێت وەک دۆشاوی تەماتە شیرەمەنی چەندین بەرھەم و پێداویستی تر.
٤) کاری جدی بکرێت بۆڕاپەراندنی پڕۆژەی( ناوچەی پیشەسازی ئازاد) لە دەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی، گرنگییەکی ئابووری زۆری ھەیە بۆ ئابووری ھەردوو لاو. کارێکی نوێ و ھاوچەۆخە بۆ کاری ھاوبەش و پێکەوەی لە ناوچەکەدا. دەکرێت بکرێتە سەرەتایەک بۆ کاری ھاوبەشی تری ئابووری ئەو پڕۆژەیەی کە ئێستا ھەیەو کاری بۆ دەکرێت لەدیوی ھەرێمی کوردستاندا ڕووبەرەکەی ٥٠٠ دۆنم زەوییەو کاری دیزاین و سایت پلان ماستەر پلانی بەکۆتا گەیشتووە، ئەو پڕۆژانەی لەم ناوچەیەدا بیات دەنرێن دەبەخشرێن لە رسوماتی گومرگی لەھەردوولاوە وە تا ١٥ ساڵ دەبەخشرێن لە باج وە ڕێگایان پێدەدرێت ئامێرو کەلوپەلی پێشکەتوو ھەردوو ساڵ جارێک ھاوردە بکەن بێ ئەوەی رسوماتی گومرگیان لێوەربگیرێت.
٥) پێشنیار دەکەین بەکردنەوەی بانکی بازرگانی و پیشەسازی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی کوردستان چونکە زۆربەی ئاڵوێری پارەی لەنێوان ھەردوولادا بەشێوەیەکی کلاسیکی کۆن ئەنجام دەدرێت کە چەندین گرفتی لێکەوتۆتەوەو بازرگانانی ھەردوولا توشی زیانی زۆر بوون ئەمە بەنیسبەت بانکی بازرگانییەوە، وەزۆر پێویستە بانکی پیشەسازی کۆماری ئیسلامی ئێران لەھەرێم بکرێتەوە. بۆ پشگیری و پارەدارکردنی ئەو وەبەرھێن و سەرمایەگوزارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران. کە دەیانەوێت پرۆژەو کارگە لە ھەرێمی کوردستان دابمەزرێنن. پەیوەندی بانکی بەیەکێک لە گرنگترین ھۆکارەکانی گەشەی پیشەسازی و ئابووری دادەنرێت
٦) پێشنیار دەکەین وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرھێنەرانی ھەرێمی کوردستان. ئاسانکاری تەواوی بۆ بکرێت، ھەڵبدرێت ئەم کارە لە ڕێگەی سیستمی انترنێتی ڕێکبخرێت و بازگانان و پیشەسازانمان بتوانن بە ئاسانترین شێوە ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەست بھێنن ھەروەھا ئاسانکاریش بکرێت بۆ ئەو بازرگانانەی ھەرێم کە دەیانەوێت بە ئوتومبیلی تایبەتی خۆیانەوە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.
٧) وەپێشنیار دەکەین بە دامەزرانی ژووری ھاوبەشی بازرگانی وپیشەسازی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئەم ژوورە گرنگی بدات بە گەشەی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ھەردوولاو ئۆفیسی لە ھەردوولا ھەبێت.
وەپێویستیشە لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە ھەڵبگرێت لە پێناو باشتر ڕاکێشانی وەبەرھێنی بیانی بە مەبەستی سەرمایەگوزاری لە ھەرێمی کوردستاندا
١) بەھێزکردنی سەرخانو ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان، چونکە گرنگترین ھۆکارە بۆ ڕاکێشانی وەبەھێنی بیانی کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی ناوچەی تایبەت بە وەبەھێنانی بیانی تەواوی خزمەتگوزارییەکانی تێدا دابینکرابێت وەک ئاو ئاوەڕۆ کارەبا ڕێگاوبان ئینتهرنێت .
٢) چالاک کردنی ھەموو ئەو یاساو ڕێنماییانەی تایبەتن بە وەبەھێنانیبیانییەوە، چونکە یاساکانی ھەرێمی کوردستان امتیازی زۆری تێدایە بۆ وەبھێنی بیانی بەڵام بەھۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ئەم چەند ساڵەوە نەدەتوانرا وەک پێویست جێ بەجێ بکرێن سودیان لێوەربگیرێت.
٣) پێشنیار دەکەین حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی ستراتجی بۆ زۆر پیشەسازی گرنگ دابڕێژێت و وەک دەرفەتێک بیدات بە وەبەرھێنەران و سەرمای گوزارانی بیانی، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی ستراتیجین و لەتوانای وەبەرھێنی ناوخۆییدا نییە.
٤) پێشنیار دەکەین ناوچەی ئازاد کە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەیە لەشاری سلێمانی بخرێتەوە بواری جێ بەجێ کردنەوەوە، چونکە ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی ئابووریی بۆ ههردولا دهبێت.