محهمهد شهریعهتمهداری، وهزیری پیشهسازی و كانزاكانی ئێران ڕایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییە ئابورییەکانیان لەگەڵ هەرێم زیاد بکەن و ئەو کێشانەی لە ڕابردوو لەنێوانیان دا هەبوون نەمێنن.
شەریعەتمەداری ئەمڕۆ لە لە چوارەمین کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران وتی “دەتوانین بازرگانییەکی ئازاد لەنێوان هەرێم و ئێراندا ئەنجام بدەین.”
ڕاشیگەیاند “لیژنە هاوبەشەکانی نوێنەرانی ئابوری هەرێم و ئێران زیاتر دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کێشە ئابورییەکان چارەسەر بکەین.”
ئاماژەی بەوەش کرد، دەیانەوێت ڕێکاری گونجاو بگرنە بەر بۆ ئەوەی بابەتە پیشەسازییەکانیش بۆ عێراق بنێرن و پێداویستییەکانی خەڵکی هەرێمیش دابین بکەن.
وتیشی “قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوانمان لەگەڵ هەرێم ٦.٥ ملیار دۆلارە و هیوادارین بتوانین زیاتری بکەین، بەڵام ئێمە ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ هەموو جیهان نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلارە.”
کۆنفرانسی چوارەمی پەرەپێدانی ئابووری هەرێم و ئێران، بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.