نێچیرڤان بارزانی: لە پەروێزخان ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەینەوە


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: لە پەروێزخان ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەینەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەوڵدەدەن بەشێک لە پێنج سنوورە لاوەکییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بکەنە سنووری نێودەوڵەتی.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد ”‌حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی زۆر بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانیەکانی لەگەڵ ئێران دەدات بۆیە بەبایەخەوە لەم کۆنفرانسە دەڕوانێت و پشتگیری لێ دەکات”.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند ”قەبارەی ساڵانەی ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ٦ ملیار دۆلارە، لەسەدا ٢٥٪ی کۆی هارودەی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە دەکرێت ئەمە جگە لە فرۆکەخانەکان، لەسەدا ٦٧٪ی هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل لەرێگەی ئێرانەوەیە ٣٥٩ کۆمپانیای ئێرانی لە کوردستان لقیان هەیە”.