وەزیری دارای و ئابوری حکومەتی ھەرێم چەند زانیاریەک لەسەر پەیوەندیە بازرگانی و کشتوکاڵیەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە ڕوو.
ڕێباز حەملان وەزیری دارای و ئابوری ھەرێمی کوردستان و وەزیری کشتوکاڵ بەوەکالەت لە چوارھەمین کۆنفرانسی ئابوری لەشاری ھەولێر ڕایگەیاند” ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیەکی توندوتۆڵی ھەیە بەتەنھا لەساڵی ٢٠١٧ بەبڕی ھەشت ملیار و ٨٨٣ ملێۆن دۆلار ئاڵوگۆڕ کراوە ” ٪٣٠زیادی کردووە، وەلەسەرەتای ئەمساڵە ھەست بەوەدەکەین زیاتر بەرەو پێش دەڕوات”.
ئاماژەی بەوەشدا” لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەئێستادا ٪٧٠ سەوزە ھاوردە دەکەین وە ٪٤٠ میوە لە ئێرانەوە دێت و ٪٨٠ کۆدی کیمیای لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەھێنین و وە ٪٥٠ شیرەمەنی لە ئێرانەوە دێتە ھەرێمی کوردستان”.
وەزیری دارای و ئابوری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٪ ٧٠ ھاوردەکردن زیادی کردووە.
ھیواشی خواست کە بتوانن پەیوەندی ئابوری و بازرگانی بەرەو پێشتر بەرن و دەروازە سنوریەکان زیاتر بکرێن.