وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کورشستان ئاشکرایک رد کە لە ھەرێمی کوردستاندا ٣٥٠ کۆمپانیای ئێرانی و ١٦٠ کارگە کاردەکەن.
د. على سندى, وهزیری بازرگانى وپیشهسازى ههرێمى كوردستان وتارێکی لە كۆنفرانسی پهرهپێدانی پهیوندییه ئابوورییهكانی نێوان كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش کرد و رایگەیاند ”داواکارین هاوردەکردن و هەناردەکردنی کاڵاو شتومەک لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردستان ئاسان بکرێت و سەرجەم مەرزە لاوەکیەکان بە فەرمی بکرێن بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری هەردولادا بێت”.
وهزیری بازرگانى وپیشهسازى داواشی کرد ”هەێمی کوردستان وەک بازارێکی ستراتیژی سەیر بکرێت و سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی ئێران کارگەکانیان لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن بەمەش تێچوی بەرهەمەکانیان کەمتر دەبێت و دەتوانن کێبرکێ وڵاتانی تر بکەن”.