کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک وەزیر و بەرپرسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر دەستیپێکرد.
کاژێر 11:00 وتاری بەخێرهاتن لەلایەن د. دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان پێشەکشدەکرێت، پاشان نێچیرڤان بارزانی وتارێک پێشکەشدەکات.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانەوە رێکخراوە و دوو رۆژ بەردەوامدەبێت، دوای سەرۆکوەزیرانیش هەریەک لە د. عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بەوەکالەت، محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق و، د. محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران گوتار پێشکەشدەکەن.
ئاسۆی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لە چەند پانێڵ و وتارێکدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. کۆنفرانسەکە لەکاتێکدایە قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو نزیکەی 8 ملیار دۆلار بووە.
چەندین میوانی ئێرانی و عێراقی لەوانە، د. محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی ئێران، محەممەد سوودانی، وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، نوێنه‌ری سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ گەشەپێدانی هەناردەکردنی نێوان ئێران و عێراق و، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
هەروەها پارێزگاری تاران، یاریدەدەری پارێزگاری سنە، بابازادە، سەرۆكی ژووری بازرگانی ورمێ، پارێزگاری كرماشان، یاریدەدەری پارێزگاری ئەسفەهان، د. نەجەفی بەڕێوەبەری گشتی شارە پیشەسازییەكان، سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان، پارێزگاری ورمێ، د. حوسێنی، سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراقی–ئێرانی، عەسكەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، سنجابی، سەرۆكی دەزگای پەرەپێدانی هەناردە و، سەرۆكی ژووری بازرگانی ورمێ لە ئێرانەوە هاتوون و لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.
هاوکات ژمارەیەک پارێزگار و بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئێران لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن و، لە چەند پانێڵێکی جیاوازدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوولا دەکەن.
پڕۆگرامی كۆنفرانس:
ڕۆژی یه‌كه‌م: چوارشه‌ممه 2/5/2018 – هۆلی مامۆستا سه‌عد عبدالله
10:00 – 9:00 تۆماركردن
11:00 10:00 كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس
▪ وتاری به‌خێرهاتن له لایه‌ن د. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان – عێراق
▪ وتاری به‌ڕێز ( د. على سندى ) وه‌زیری بازرگانى وپیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان – عێراق
▪ وتاری به‌رێز ( محمد السودانى ) وه‌زیری پیشه‌سازى و كانزاكان كۆماری عێراقی فیدراڵ
▪ وتارى به‌رێز ( د. شریعت مدارى ) وه‌زیرى بازرگانى كۆمارى ئیسلامى ئێران
▪ وتارى رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان – عێراق
12:15 – 11:00پانێلی یه‌كه‌م
ئاسۆی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان – عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
به‌ڕێوبه‌ری دانیشتن : به‌رێز ( عوسمان اسماعیل شوانى ) سكرتێرى ئه‌نجومه‌نی ئابووری
• به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوورى و وه‌زیری كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
) به هێز كردنی ئالوگوری بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كان و دروست كردنی ناوچه‌ی ئابوورى ئازاد له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان – عێراق (
• به‌ڕێز پارێزگارى ته‌هران ( ئه‌زموونى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى پیشه‌سازى له ته‌هرانى پایته‌خت )
• به‌ڕێز وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار .
( په‌ره‌پێدانی بواری گه‌شت و گوزار له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان – عێراق )
• به‌ڕێز بڕیكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران.
) په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان – عێراق)
14:00 – 12:15 پشوودان (نوێژكردن و خوانى نیوه‌ڕۆ)
16:00 – 14:00
سێ دانیشتن له سێ هۆلی جیا له یه‌ك كاتدا به ئاماده بوونی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق و خاوه‌ن كاره‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن به‌م شێوه‌ى خواره‌وه :
• هۆلی 1/ پانێلی یه‌كه‌م : وه‌به‌رهێنان (سه‌رمایه‌گوزاری ):
په‌ره‌پێدانى سه‌رمایه گوزارى هاوبه‌ش له بوارى گه‌شت و گوزارو كشتوكالأ و دروستكردنى كۆمپانیاى هاوبه‌ش
به‌ڕێوه‌به‌رى دانیشتن: به‌ڕێز نه‌وزاد هادى / پارێزگارى هه‌ولێر
به‌شداربوانى دانیشتن :
كۆمارى ئیسلامى ئێران : پارێزگارى ته‌هران ، یاریده‌ده‌رى پارێزگارى كوردستان ، به‌ڕێز بابا زاده ، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى اورمیه
هه‌رێمى كوردستان – عیراق : پارێزگارى هه‌ولێر ، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار ،سه‌رۆكى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى زه‌وى و زار له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ .
هۆلى2/ دانیشتنى دووه‌م : پیشه‌سازی:
په‌ره‌پێدانى بوارى پیشه‌سازى و زه‌مینه خۆشكردن بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئابوورى ئازاد :
به‌ڕێوه‌به‌رى دانیشتن : به‌ڕێز على عوسمان / پارێزگارى هه‌له‌بجه
به‌شداربوان :
كۆمارى ئیسلامى ئێران : پارێزگارى كرمانشاه ، یاریده‌ده‌رى پارێزگارى ئه‌سفه‌هان ، به‌ڕێز د . نجفى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره پیشه‌سازیه‌كان ، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى كرمانشاه
هه‌رێمى كوردستان – عیراق : پارێزگارى هه‌له‌بجه ، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ، جێگرى پارێزگاى هه‌ولێر ، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پیشه‌سازى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ، راگرى كۆلێجى كشتوكاڵ .
• هۆلى 3/ دانیشتنى سێ یه‌م : په‌ره‌پێدانى بوارى بازرگانى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رى دانیشتن : به‌ڕێز هه‌ڤال ئه‌بوبكر
به‌شداربوان :
كۆمارى ئیسلامى ئێران : به‌ڕێز دانایى فڕ سه‌رۆكى ده‌زگاى په‌ره‌پێدانى بازرگانى – پارێزگارى اورمیه –
د. حسینى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هاوبه‌شى عیراقى – ئێرانى ، به‌ڕێز عسكرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگ ، به‌ڕێز سنجابى سه‌رۆكى ده‌زگاى په‌ره‌پێدانى هه‌نارده ، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ارومیه .
هه‌رێمى كوردستان – عیراق : پارێزگارى سلێمانى ،پارێزگارى دهۆك ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى ، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى دهۆك .
رووژی دووه‌م: پێنج شه‌ممه 3/5/2018 – ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
• كاتژمێر (10:00 ) له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران.
• كاتژمێر ( 10:00) كوِبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ژووره بازرگانیه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان – عیراق له گه‌ل سه‌رۆكى ژووره بازرگانیه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران له ته‌لارى یه‌كێتى ژووره كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان – عیراق