ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان دەخرێنە نێو سیستەمی ئۆنڵاینی گەشتیاریی جیهانییەوە


ناوچە گەشتیارییەکان، کۆمپانیا، هۆتێل و مۆتێلەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێنە نێو سیستەمی ئۆنڵاینی گەشتیاریی جیهانی.

lots of hotels، ماڵپەڕێكی ئوسترالی نیوزلەندییە هۆتێل و رێبەریی ناوچە گەشتیارییەکانی هەموو جیهانی تێدایە، ساڵی 2012 دامەزراوە و ئێستا لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە و رۆژانە سەدان هەزار کەس سەردانی ئەو ماڵپەڕە دەکەن.

ئامانجی کۆمپانیا میسرییەکە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.

بەم هەنگاوە پێشبینی دەکرێت رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بێت، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 650 هۆتێل و مۆتێل و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران هەن.

ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.