بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان وجیهان دەكەین وهەمیشە دووپاتی دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی هەموو ماف و شایستەییەكانی ئەم چینە ماندوونەناسە دەكات و پشتگیریان لێدەكات.
بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین، بە پێی یاسای پشووكان لە پەرلەمانی كوردستان، سبەی سێشەممە 2018/5/1 لە سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كە بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/4/30