ینفینیتی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی به دیزاینێكی ناوازه خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیای ئینفینیتی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ مۆدێل به‌رزی جۆری”QX80 ” ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی یه‌كجار زۆریان بۆ داناوه، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله به‌هێزانه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 400 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.6 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 64 هه‌زار و 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.