قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بڕیاردراوە بۆ مانگی ئایار رێگە بە هاوردەكردنی بڕی 500 تۆن گۆشتی سور، 400 تۆن مریشك و 750 تۆن ماسی بدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقایەتی سلێمانی ئەمڕۆ(دوشەممە) لە دیوانی قائیمقامییەت بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و بەئامادەبونی نوێنەرانی دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارانەكان، كۆبونەوەی لیژنەی دیاریكردنی هاوردەكردنی بەرهەمی پەلەوەری و سامانی ماسی بۆ مانگی ئایار بەرێوەچو.
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لە كۆبونەوەكەدا بریاردرا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان، پاڵپشی لە بەرهەمی ناوخۆبكرێت و بۆ مانگی ئایار بە شێوەیەكی هاوسەنگ رێگە بە هاوردەكردنی بڕی 500 تۆن گۆشتی سور، 400 تۆن مریشك و 750 تۆن ماسی بدرێت.
هێمای بۆ ئەوەشكردوە كە بەهەمان شێوەی مانگی رابردوش هاوردەكردنی هێلكە بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 510 تۆن دیاری بكرێت.