دواى وه‌ستانى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى نێوان تاران و هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، دواى ريفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێم له 25ى ئه‌يلول، به‌فه‌رمى گه‌شته‌كان ده‌ستى پێكرده‌وه.
رۆژى هه‌ينى رابردوو يه‌كه‌مين فڕۆكه‌ى كۆمپانياى هامان ئێرى ئێرانى گه‌يشته فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و هه‌مان رۆژيش گه‌ڕايه‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى كاروانێكى فڕۆكهدايه.
عه‌بدوڵڵا ساڵح به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم له تاران بۆ رۆژنامه‌نووسان ستايشى رۆڵى تارانى كردووه له ئاسايى كردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه‌كان بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم.
وتوشيهتى دواكه‌وتنى گه‌شته ئاسمانييه‌كان به‌هۆى نه‌ورۆزه‌وه دواكه‌وت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كان هه‌نگاوێكى باشه بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئێران، گفتوگۆكانيش به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌شتانه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانيش ده‌ستپێبكاته‌وه.