به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى بانكى نیشتمانى ئێران ئاشكراى ده‌كات، به‌منزیكانه كارتێكى بانكیى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵاتى ئێران و توركیادا ده‌رده‌كرێت بۆ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى به‌كارده‌هێنرێت.
ئاژانسى هه‌واڵى ئیرناى ئێرانى، له‌زارى محه‌مه‌د ره‌زا حسێن زاده به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى بانكى نیشتمانى ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه و ده‌ڵێت “له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ حسێن ئایدین به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى بانكى كشتو‌كاڵى توركیا، رایانگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیارانى ئێرانى و توركى ساڵانه سه‌ردانى هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، بۆیه به‌كارهێنانى ئه‌و كارته بانكییه رۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت له گه‌شه‌سه‌ندنى پیشه‌سازى گه‌شتوگوزاریدا”.
به‌وته‌ى ئاژانسه‌كه حسێن ئایدین، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى بانكى كشتو‌كاڵى توركیا وتوویه‌تى “ده‌ركردنى كارتى بانكى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، بهشداریدهكات له ئاڵوگۆڕى دراوى بیانى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، یارمه‌تى گه‌شه‌سه‌ندنى بازرگان‌یش ده‌دات”.
ئه‌و به‌رپرسه توركییه پێداگریكردووه له‌سه‌ر هاوكارى له‌نێوان بانكه ئێرانى و توركییه‌كاندا بۆ كارئاسانى كارى بازرگانى و گه‌شتوگوزارى هه‌ردوو وڵات و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه وه‌زیرى بازرگانى توركیا به‌منزیكانه سه‌ردانى ئێران ده‌كات.