توركیا باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل كه‌مده‌كاته‌وه‌

به‌پێی هه‌والێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز حكومه‌تی توركیا باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل كه‌مده‌كاته‌وه‌ ، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی باڵای توركیا رایگه‌یاندووه‌ حكومه‌تی توركیا به‌نیازه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 60 باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل كه‌م بكاته‌وه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت ئاستی فرۆشتنی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له‌ ساڵی رابردوو دابه‌زی . كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له‌ توركیا كه‌ به‌كه‌رتێكی گرنگی هه‌نارده‌كردن داده‌نرێت، به‌هۆی دابه‌زینی خواستی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌، زیانێكی زۆر به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل كه‌وتووه‌ بۆیه‌ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 60 باج له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل سودمه‌ند ده‌بن.