وەزارەتی دارایی رێنماییەكی نوێ بۆ موچەی فەرمانبەران و دەرماڵەكەیان دەردەكات


وەزارەتی دارایی هەرێم رێنماییەكی نوێ بۆ موچەی فەرمانبەران و دەرماڵەكەیان دوای گۆرانگاری لە سیستمی پاشكەوتی موچە دەردەكات و لەرێنمایەكەدا تەئكیددەكاتەوە هەر فەرمانبەرێك بەگوێرەی ئەو سیستمە نوێیەی كە بۆ پاشكەوتی موچە پەیرەوكراوە ئەگەر دەرماڵەی زیادە یاخود كەمتریان پێدرابێت بەگوێرەی ئەم رێنماییانە مامەڵەیان لەگەڵدەكرێت.

بەگوێرەی رێنماییەكی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كە تیایدا ئاماژە بەوە كراوە دوای گۆرانكاریی لە جێبەجێكردنی سیستمی پاشكەوتی موچە و كەمكردنەوەی رێژەی پاشكەوتەكە  ئەگەر هەر فەرمانبەرێك كەمتر لەشایستەی خۆی یاخود زیاتری بۆ خەرجكرابێت بۆ لەمەودوا بەگوێرەی رێنماییە نوێیەكان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ئەوەشخراوەتەروو كە ئەو فەرمانبەرانەی كە شایستەی دارایییەكانیان بۆ هەردوو ساڵانی 2016-2017 بۆ خەرجنەكراوە بەهەر هۆیەك بێت لە موچەو دەرماڵەكانیان بەهۆی دواكەوتنی فەرمانەكانیان یان رەوچاونەكردنیان سەرجەم ئەو جیاوازییانە بەلیستی جیا لەگەڵ موچەی مانگانەخەرجدەكرێتەوە.

باس لەوەشكراوە ئەو جیاوازیانەی كە لەدوای 1ی1ی 2018لە موچە و دەرماڵەكانی فەرمانبەر ڕوودەدەن بە پێی سیستمی پاشكەوتی هەمواركراوی موچە خەرجبكرێتەوە لەگەڵ موچەی مانگانەیان.

لە رێنماییەكەی وەزارەتدا ئەوەشخراوەتەروو ئەو فەرمانبەرانەی كە بەهەڵە موچە و دەرماڵەی زیادەیان بۆ خەرجكراوە بڕی زیادەكەیان بەرێژەی 100% لە پاشكەوتی مانگانەیان وەربگرێتەوە.