نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 26 ى 4 ى 2018، نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕكردنى دراوى شارى سلێمانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتژمێر 2:25 ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نرخى 100 دۆلار دابه‌زى بۆ 119 هه‌زار و 600 دینارى عێراقى.

دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

نرخى ئێستاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ نزمترین نرخ داده‌نرێت له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ و چه‌ندین ساڵى رابردوودا.